پەیامی کورد … له عێراق دیسان بڕیاری قەدەغەی هاتووچۆ دەركرا
بەهۆی زیادبوونی تووشبوون و مردن بە كۆرۆنا، حكومەتی عێراق بڕیاریدا شەوانە قەدەغەی هاتووچۆ بكرێت لە تەواوی پارێزگاكانی وڵاتدا و دەوامی بەشێكی فەرمانبەرانی ژن كەم بكرێتەوە.
ئەمڕۆ چوار شەممە ٧ ی تهموزی ٢٠٢١ ، لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتی نیشتمانی عێراق بە سەرۆكایەتی كازمی كۆبووەوە و بڕیاریدرا نیمچە قەدەغەی هاتووچۆ لە بەغدا و سەرجەم پارێزگاكان بەردەوام بێت شەوانە لە كاتژمێر ١١ی شەو تاوەكو ٥ی بەیانی لە هەموو ڕۆژەكانی هەفتەدا
ئاماژه بهوهش كراوه،بڕیار دراوە بە داخستنی یانەكانی شەوانە و هۆڵەكانی بۆنە و ئاهەنگەكان و ڕێگە نەدرێت بە هیچ كۆڕ و كۆبووونەوەیەكی فراوان
لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتی نیشتمانی عێراق ئهوهشی خستۆتهڕوو، كە تاقیكردنەوەكانی كۆتایی ساڵ لە زانكۆ حكومی و ئەهلییەكان بەپێی ئەو نووسراوە دەبێت، كە لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵاوە دەركراوە.
بڕیاریش دراوە دەسەڵات بدرێت بە فەرمانگەكانی دەوڵەت بۆ دیاری كردنی كاتی دەوام (بەتایبەتی بۆ ئەو ژنانەی دووگیانن و ئەو ژنانەی منداڵی خوا ٦ ساڵانیان هەیە) بەجۆرێك ٥٠%ی دەوام بكەن هەروەها پابەند كردنی فەرمانبەران بە پشكنینی كۆرۆنا و خۆكوتانیان بە ڤاكسین و پێدانی كارتی ڤاكسین.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە