پەیامی کورد... له‌باره‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وته‌وه ئۆپێك پڵه‌س بڕیاریدا
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه دو سه‌رچاوه له "ئۆپێك +" پشتڕاستیانكرده‌وه، وڵاتانی به‌رهه‌مهێنی نه‌وت بڕیاریاندا، پابه‌ندی ئامانجه‌كانی په‌یوه‌ست به به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت بن و پارێزگاری له‌رێژه‌ی ئێستای هه‌نارده‌كردن بكه‌ن.
ئاژانسه‌كان،ئاشكرایانكرد بڕیاره‌كه‌ی ئۆپێك پڵه‌س، بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنان له ئه‌نجامی لاوازی ئاسۆی ئابوری بو، له مانگی (تشرینی یه‌كه‌م/10)ه‌وه نرخی نه‌وت دابه‌زینی به‌خۆیه‌وه بینی به‌هۆی خاوبونه‌وه‌ی گه‌شه‌سه‌ندن له چین و جیهان و به‌رزبونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی سو.
ئۆپێك پڵه‌س و ڕێكخراوی وڵاتانی هه‌نارده‌كاری نه‌وت (ئۆپێك) و هاوپه‌یمانه‌كانی له‌نێویاندا ڕوسیا له‌خۆده‌گرێت و ئه‌و گروپه له مانگی (تشرینی یه‌كه‌م/10)ی ئه‌مساڵ، ئه‌مریكا و وڵاتانی دیكه‌ی ڕۆژئاوای توڕه كرد كاتێك ڕه‌زامه‌ندی ده‌ربڕی له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت به ڕێژه‌ی دو ملیۆن به‌رمیل له ڕۆژێكدا، واته نزیكه‌ی 2%ی ئاستی جیهانی داواكاری.
ڕۆژی هه‌ینی رابردو، وڵاتانی گروپی حه‌وت و ئوسترالیا ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر دانانی نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی ده‌ریایی ڕوسیا به 60 دۆلار، ئه‌مه‌ش به ئامانجی سنورداركردنی داهاتی مۆسكۆ له هه‌مانكاتدا پاراستنی هه‌نارده‌ی نه‌وتی ڕوسیا بۆ بازاڕه جیهانییه‌كان.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە