پەیامی کورد... له‌سه‌ر ئاستی وڵاتانی عه‌ره‌بی عێراق پله‌ی دووه‌می گرتوه له ڕێژه‌ی بێكاریدا
به‌پێی ئامارێك كه وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراقی له‌ناو وڵاته عه‌ره‌بییه‌كان له‌باره‌ی بێكاریی ژنان ئه‌نجامی داوه، ده‌ركه‌وتووه كه عێراق له پله‌ی دووه‌مدایه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 12 ئادار ی 2023 به‌پێی ئامارێك كه وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراقی بڵاویكردووه‌ته‌وه، كه له‌ناو وڵاته عه‌ره‌بییه‌كان له‌باره‌ی بێكاریی ژنان ئه‌نجامی داوه، ده‌ركه‌وتووه كه عێراق له پله‌ی دووه‌مدایه. رێژه‌ی بێكاریی ژنان له عێراق له 2022دا، 28,2% بووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد ، رێژه‌ی بێكاریی ژنان له ساڵی 2022دا گه‌یشتووه‌ته 28,2% و رێژه‌ی بێكاریی پیاوان 14,7% بووه.
باسی له‌وه‌ش كرد، ئوردن له پله‌ی یه‌كه‌مدا دێت كه رێژه‌ی بێكاریی ژنان له‌و وڵاته 31,7% بووه. سعوودیه له پله‌ی سێیه‌م ددێت كه رێژه‌كه ده‌گاته 20,5%.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، كه تونس و میسر و مه‌غریب، رێژه‌ی بێكاری ژنان تێیاندا 20,1% و 19,3% و 18,8%یه. به‌حرێنیش رێژه‌كه‌ی گه‌یشتووه‌ته 10%.
وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق له مانگی ته‌مووزی 2022دا رای گه‌یاندبوو، به تێكڕایی بێكاری له عێراقدا گه‌یشتووه‌ته 16,5%. ئه‌وه‌ش ئه‌وه ده‌رده‌خات بۆ ئه‌وكاته له‌ناو پێنج كه‌سدا، یه‌كێك بێكاره.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە