کونسوڵخانەی ئەمریکا هۆشداری دەدات

کونسوڵخانەی ئەمریکا هۆشداری دەدات

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکداهۆشداری دەداتە هاووڵاتییانی ووڵاتەکەی لە عێراق، کە لە ڕۆژانی ڕێوڕەسمە ئاینییەکانی شیعەمەزهەبەکان ئاگاداری خۆیان بن.

باڵیۆزخانەی ئەمریکا ئەمڕۆ یەکشەممە 9/9/2018، بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند :  لە مانگی موحەررەمدا نێردراوانی ئەمریکا لە عێراق جموجۆڵەکانیان سنووردار دەکەن.

باڵیۆزخانەی ئەمریکا هۆشداریی دەداتە فەرمانبەرانی باڵیۆزخانە و کونسوڵخانەکان و هاووڵاتییانی ئەمریکا، کە لە ڕۆژانی عاشورا (18/9/2018 تا 21/9/2018) خۆیان لە ناوچە قەرەباڵغەکان بپارێزن.

لە بەشێکی دیکەی بەیاننامەکەدا هاتووە، کە فەرمانبەر و هاووڵاتییانی ئەمریکی بە تایبەت لە بەسڕا دەبێ زۆر وریای خۆیان بن و نەچنە ئەو ناوچانەی گومان دەکرێ خۆپیشاندانیان لێ بکرێت.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە