پەیامی کورد … له پردێ شه‌ش كاتیۆشا ئاڕاسته‌ى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه كران
شه‌ش كاتیۆشا ئاڕاسته‌ى سه‌نگه‌رێكى پێشمه‌رگه له پردێ كرا، به‌ڵام هیچ زیانێكى گیانى نه‌بوو.
بە گوێرەی انیارییەکان، لە گوندی بیراڵکەی ناحیەی پردێ شه‌ش كاتیۆشا لە دەوروبەری سەنگەرەکانی پێشمەرگە كه‌وتوونه‌ته خواره‌وه، به‌ڵام هیچ ئامانجێكیان نه‌پێكاوه و هیچ زیانێكیش به هێزی پێشمه‌رگه نه‌گه‌یشتووه.
له‌لایه‌كى دیكه‌وه، هەر ئەمڕۆ بۆمبێک لەگوندی سوهێل لەسنووری قەزای داقوق بەهێزێکی لیوای 20ی فیرقەی 5ی پۆلیسی فیدرالی تەقیوە، بەهۆیەوە سێ کارمەند برینداربوون و ڕەوانەی نەخۆشخانەی کەرکوک کراون.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە