مه‌سرور بارزانی: نابێت سه‌رژمێریی بۆ ئامانجی سیاسی بەکاربهێنرێت و تێبینیمان له‌سه‌ر میكانیزمه‌كه‌ی هه‌یه‌

مه‌سرور بارزانی: نابێت سه‌رژمێریی بۆ ئامانجی سیاسی بەکاربهێنرێت و تێبینیمان له‌سه‌ر میكانیزمه‌كه‌ی هه‌یه‌

 په‌یامی کورد    ...    ئەمڕۆ سێشەممە 2019/9/10 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە نووری سەباح دلێمی وەزیری پلاندانانی عێراق کرد و لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لە بارەی سەرژمێری دانیشتووان کرا کە بڕیارە ساڵی 2020 لە عێراق ئەنجام بدرێت.

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: "سەرژمێریی کارێکی گرنگە بۆ کۆکردنەوەی داتا و زانیاری کە ئامرازێکی یارمەتیدەر دەبێت بۆ پلاندانان، بەڵام حکومەتی هەرێمی کوردستان تێبینی لەسەر میکانیزمی ئەنجامدانی سەرژمێرییەکە هەیە و پێویستە لە  بەرچاو بگێرێن. گوتیشی نابێ سەرژمێری وەکو کارتێکی سیاسی  لە دژی هیچ پێکهاتەیەک بەکار بهێنرێت".

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا وەزیری پلاندانانی عێراق، ئاماژەی بەوەکرد کە ئەزموونی هەرێمی کوردستان ئەزموونێکی جێگیر و سەرکەوتووە و سەرکەوتنی هەرێمی کوردستانیش  سەرکەوتنە بۆ هەموو عێراق. گوتیشی ئێستا دەرفەتێکی باش هەیە بۆ ئەوەی هەموو کێشە و گرفتەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی لە سەر بنەمای دەستوور چارەسەر ببن.

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان روونیکردەوە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەیی و نیازپاکی خۆی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان نیشانداوە لە سەر بنەمای دەستوور. هیوادارین سەردەمێکی ئەرێنی و نوێ لە پەیوەندی نێوان حکومەتی فیدراڵ و حکومەتی هەرێمی کوردستان بێتە ئاراوە بە شێوەیەک کە شەراکەتی راستەقینە و هاوسەنگی و سازان لە بەرچاو بگیرێت.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە