پەیامی کورد ... داوود ئۆغڵوو: ئەردۆغان لە ڤیرووسی کۆڕۆنا بۆ هەموو جیهان مەترسیدارترە
ئەحمەد داوود ئۆغڵوو، سەرۆکی حیزبی داهاتووی تورکیا ئەمڕۆ دووشەممە ڕایگەیاند : ڕەجەب تەیب ئەردۆغان بۆ جیهان لە ڤیرووسی کۆڕۆنا مەترسیدارترە. داوود ئۆغڵوو ووتی: گەورەترین مەترسی بۆ سەر ئەورووپا و جیهان، کلتووری سەرەڕۆییە کە لە لایەن ڕێبەرانی پۆپۆلیستەوە، پەرەی پێدراوە.
سەرۆکی حیزبی داهاتووی تورکیا هەروەها بە ڕەخنەگرتن لە سیستەمی سەرۆکایەتی کۆمار لە جیاتی سیستەمی پەرلەمانی لەو ووڵاتە گووتی: سیستەمی سەرۆکایەتی جگە لە قەیران هیچ شتێکی دیکەی بۆ تورکیا پێ نەبووە. داوود ئۆغڵوو، چەند رۆژ پێش و لە کاتی قسەکردن لە ئیستانبووڵ، جارێکی دیکە داوای هەڵبژاردنی پێشوەختەی کرد. حیزبی داهاتوو و هەموو گرووپەکانی دیکەی ئۆپۆزۆسیۆنی ئەو ووڵاتە لە سەرەتای مانگی ڕابردووە، بە بەردەوامی باس لە هەڵبژاردنی پێشوەختە دەکەن.
زۆربەی دژبەرانی ئەردۆغان بە ڕەخنەگرتن لە سیاسەتی دەرەوەی ، دەلێن ئەردۆغان ، تورکیای ڕووبەڕووی شکاندنەوە و بێڕێزی ووڵاتانی دەرەوە کردووەتەوە.
داود ئۆغڵوو چەند ڕۆژ پێش لە ئیستانبوڵ و لەناو ئەندامانی حیزبە نوێیەکەی خۆی گووتی: تا ئەو کاتەی هاووڵاتیانی ئیمە، هەژاری ببینن، گەندەڵی زیاتر بڵاو دەبێتەوە و ئابڕوی ووڵاتەکەمان لە دەرەوە زیاتر کایەی پێ دەکرێت. جارێکی دیکە و لە ڕۆژانی داهاتووشدا ئەوە دەڵێمەوە ئێمە داوای هەڵبژاردنی پێشوەختە دەکەین.
ئۆغلوو بە ڕەخنەگرتن لە سیاسەتی دەرەوەی ئەردۆغان ووتی: پێوەری دەوڵەتی قەبیلەیی . ئەنجام نەدانی هەڵبژاردنە و پێوانی دێموکراسی لەسەر بنەمای هەڵبژاردنە. ئۆغڵوو ووتیشی: ئەردۆغان ڕۆژێک بانگەشەی ئەوەی دەکرد هەتا ئەو کاتەی زیندووم، قەشە برۆنسۆنی ئەمریکی ئازاد ناکەم بەڵام بە یەک هەڕەشە ئازادی کرد.
ئەوە کاری دەوڵەتێکی قەبیلەییە، کاتێک پەیام لە سەرکۆمارێکی دیکە وەردەگری کە پێت دەڵێ گەمژە مەبە، قەبوڵ دەکەی.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە