پەیامی کورد … لە کەرکووک ٧ بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستبەسەر کران
لە شاری كەركووك حەوت كەس لەسەر بازرگانیكردن و بەكارهێنانی مادەهۆشبەرەكان دەستگیركراون و ڕووبەڕووی یاسا كراونەتەوە.
عامر نووری، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی كەركووك بە میدیاکانی ڕاگەیاندووە کە ماوەی ئەم هەفتەیەدا لەلایەن پۆلیسی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەكانەوە حەوت كەس لەسەر بازرگانیكردن و بەكارهێنانی مادە هۆشبەرەكان دەستگیر كراوە.
ئەو كەسانە بەپێی مادەی ٣٣ ی تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی مادە هۆشبەرەكان پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ كراوەتەوە و ڕووبەڕوی دادگا كراونەتەوە.
بە گوتەی ئەو بەرپرسەی پۆلیس، ئەو كەسانە لە كاتی دەستگیركردنیان مادەی هۆشبەریان پێوە گیراوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە