پەیامی کورد... ئیتلاعاتی ئێران: گرووپە ئیسرائیلییەکە بە کۆڵبەری تەقینەوەیان گواستووەتەوە ئێران
وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران ڕایدەگەیەنێت، سکرتێری کۆمەڵە سەرپەرشتی ئەو گرووپە ئیسرائیلەی کردووە کە بەنیازبوون لە ئێران تەقینەوە ئەنجامبدەن و بە کۆڵبەری تەقینەوەیان لە هەرێمی کوردستانەوە گواستووەتەوە ئێران.
وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران وردەکاریی دەستگیرکردنی گرووپێکی «ئیسرائیلی» بڵاوکردەوە و ڕایگەیاندووە، پێشتر لە هەرێمی کوردستانەوە چوونەتە ئێران و ڕاشیگەیاندووە، گرووپە تیرۆریستییەکە کەسەر بە ڕژێمی زایۆنیزمی بوون ئامانجیان تەقاندنەوەی ناوەندێکی هەستیاری پیشەسازیی بەرگریی ئێران بووە».
ئیتلاعاتی ئێران ئاشکرایکردووە، «دەستگیرکراوان ئەندامانی کۆمەڵەن، ڕاستەوخۆ لە لایەن عەبدوڵڵا موهتەدی سەرۆکی کۆمەڵەکە ئەو گرووپە هەڵبژێردراون و بە ئەفسەرانی مۆساد ناسێندراون».
ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو کەرەستانەی بە مەبەستی تەقینەوەکە ویستوویانە بەکاریبهێنن، بە ڕادەیەک بووە نەتوانراوە ڕاستەوخۆ لە لایەن گرووپەکە هەڵبگیرێت، بۆیە لە ڕێگای هەرێمی کوردستانەوە بە ڕێگای کۆڵبەری هێنراوەتە خاکی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە.
چەند ڕۆژێک لەمەوبەر وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران بڵاوی کردەوە، چەند ئەندامێکی دەزگای سیخوڕی ئیسرائیلمان دەستگیرکردووە بە مەبەستی کاری تیرۆریستی هاتبوونە ناو ئێران کە لەگەڵ مۆساد-دا لە پەیوەندیدا بوون.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە