پەیامی کورد... بابەکر زێباری: چیای قەرەچوغ کۆنترۆڵ کرا
بابەکر زێباری ڕاوێژکاری سەربازیی سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، چیای قەرەچوغ کۆنترۆڵ کرا و ئەو بۆشاییە ئەمنییەی لە ناوچەکە هەبوو نەما و پڕ کرایەوە.
ڕاشیگەیاند، لە ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی ئەمڕۆی نێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراقدا توانرا چیای قەرەچوغ کۆنترۆڵبکرێت و پاکبکرێتەوە لە تیرۆریستانی داعش و چەندین مۆڵگەی داعش خاپوورکران.
ئاماژەی بەوەشکرد، «ئەوە هەنگاوێکی زۆر گرنگە و ئەو بۆشایە ئەمنییەی لە ناوچەکە هەبوو نەما و پڕ کرایەوە، چونکە لە هەر دوو لا هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق گەیشتنەوە یەک و هیچ بۆ شایەکی نێوانیان نەماوە بۆیە ئەوە هەنگاوێکی گرنگە و ئەو هەماهەنگییە زۆر باشە و بەردەوامیش دەبێت».
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە