مایک پۆمپێئۆ : شەرمەزاری بۆ میدیاکانی ئێران کە درۆوەکانی " جەواد زەریف " بڵاو دەکەنەوە

مایک پۆمپێئۆ : شەرمەزاری بۆ میدیاکانی ئێران کە درۆوەکانی " جەواد زەریف " بڵاو دەکەنەوە

مایک پۆمپێئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە ووڵامی محەممەد جەواد زەریفدا کە وتبووی "پۆمپیئۆ بە ئاشکرا دەیەوێت هەڕشەی برسیکردنی خەڵکی ئێران بکات کە ئەوە تاوانێکی دژ بە مرۆڤایەتییە". وەزیری دەرەوەی ئێران (زەریف) بە درۆزن ناودەبات و دەڵێت:""شەرمەزاری بۆ میدیا ساختەکان کە یارمەتی جەواد زەریف دەدەن درۆوەکانی بڵاوبکاتەوە".

وەزیری دەروەی ئەمریکا هەروەها دەڵێت: "ئەمریکا هەرگیز ئابڵووقە ناخاتە سەر خواردن و دەرمان ، بەهۆی ئەوەی ئەوانە پێدوایستی مرۆڤن، بەشێک نابن لە سزاکان".

لەگەڵ گەڕانەوەی دەوری دووهەمی گەمارۆکان لە ٥ی نۆڤەمبەر بۆ سەر ئێران،  بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێران ئەمریکایان بە برسیکردنی خەڵکی ئێران تۆمەتبارکرد، ئەمریکاش ڕەتیدەکاتەوە و دەڵێت، ئامانجی سزاکان سنووردارکردنی کارە "تیرۆرستییەکانی" ئێرانە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە