بە هۆی تەقینەوەی " مین " لە بانە دوو کەس بوونە قوربانی

بە هۆی تەقینەوەی " مین " لە بانە دوو کەس بوونە قوربانی

پەیامی کورد ...  بە هۆی تەقینەوەی مین لە ناوچە سنوورییەکانی شاری بانە، دوو کەس بوونە قوربانی.

بەپێی زانیارییەکان ، بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە  " ٢ی دێسەمبەری ٢٠١٨ " ، بە هۆی تەقینەوەی مین لە ناوچەی سنووری هەنگەژاڵی بانە دوو کەس بریندار بوون.

 هەروەها ناسنامەی ئەو دوو هاووڵاتییە ”کامیار عەبدوڵڵاهی“ تەمەن ٣٠ ساڵ و ”سەفەر ڕەحمانی“ تەمەن ٣٥ سال ڕاگەێندراوە کە هەردووکیان چێوار و سەرقاڵی کڕین و فرۆشتنی مەڕ و ماڵات بوون.

ئەو دوو هاووڵاتییە خەڵکی گوندەکانی ”کێلە و خوێڕیاوا“ سەر بە شاری بانە بوون کە بە هۆی سەختی برینەکانیانەوە ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکانی بانە کراون و لەژێر چاودێری پزیشکیدان.

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە