پۆمپێئۆ و موگرینی لە سەر بابەتی ئێران باس و گفت و گۆیان ئەنجام دا

پۆمپێئۆ و موگرینی لە سەر بابەتی ئێران باس و گفت و گۆیان ئەنجام دا

پەیامی کورد    ...   پۆمپێئۆ سەبارەت بە ئێران لەگەڵ موگرینی ووتووێژی ئەنجامدا

بە پێی هەواڵ و زانیارییەکان وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا  لە بەیاننامەیەکدا سەبارەت بە دیداری مایک پۆمپێئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەگەڵ بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکیتی ئەورووپا لە واشینتۆن ، لە ووتووێژ و قسەکردنی ئەوان دەربارەی ئێران ، ڕووسیا و هەروها بابەتی دیکە کە هەردوو لایەن لە سەری کۆک بوون هەواڵیدا .

سەفەری بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی ئەورووپا بۆ واشینتۆن لە حاڵێکدا ڕوویدا کە میدیاکانی هەواڵ ڕایانگەیاند : کە بابەتی پەیوەندیدار بە بەرجام و هەروەها هێرشی بۆ سەر دوو نەوتکێش لە ناو دەریای عۆمان دا لەو بابەتە گرینگانەیە کە ئەو لەگەڵ بەرپرسانی ئەمریکی لە سەری باس و گفت و گۆی لە سەر دەکەن .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە