پەیامی کورد ... سەرۆکی گشتی " جەهەپە " کەمال کیلیچدارئۆغلۆ لە ڕیگەی فڕۆکەوە سەردانی شارەکانی کوردستانی باکووری کرد و لەوێ دەربازی ناوچەی قابیلجەوزە بوو .
کیلیچدارئۆغلۆ لەوێ لە چالاکییەک دا ڕەخنەی تووندی لە پارتی سیاسی " ئاکەپە " گرت و ڕایگەیاند : " ئەو لە خوا ناترسێ ئەگەر لە خوا بترسابایە ئەم وولاتە نەدەکەوتە ئەم حاڵ و دۆخەوە ، بەڵێ لە دۆناڵد ترامپ ، مێرکێل و ماکرۆ دەترسن . خەمی گەورە ئەوەیە کە ئەوە ماوەی ١٧ ساڵە ئەو ووڵاتە بەڕێوە دەبەن بەڵی بەڵام لە کۆتایی دا ئەو خەڵکەیان پێویست بە پیازی ووشک کرد .
٣١ی ئادار پێویستە ئێوە دەرسێکی گرینگ بدەنە ئەوانە من تەنیا ئەم شتەم لە ئێوە دەوێت . لەم دەوڵەتەدا بە میلیۆنان گەنجی بێ ئیش هەیە . زیاتر لە ٦ میلیۆن هاوووڵاتی ش لە کۆڵانەکان دا ژیان بە سەر دەبەن دەبێ ئێمە دانیشین و بیری لێ بکەینەوە .
دەبێ ئێمە هەوڵ و تێکۆشانمان بۆ ئەوە بێت : " کیلیجدارئۆغلۆ لە دوای ووتارەکەی خۆیدا بەربژێری خۆی لە ناوچەی قابیلجەزە دا ناساندن و دواتر سەردانی ئێلیهێ کرد .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە