پەیامی کورد ... تورکیا پەیامێک ئاراستەی یەکیتی ئەورووپا دەکات .
وەزارەتی کاروباری دەرەوەی تورکیا بە پێشنیاری پێداچوونەوەی یەکیتی ئەورووپا دەربارەی بڕیاری لەبەرگیراوی ئەم دواییەی ئەردۆغان کاردانەوەی نیشاندا .
بە پێی ڕاپۆرتێک فەرمانی ئەم دواییەی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا دەربارەی گۆڕینی ئەیاسۆفیا بە مزگەوت هەروەها بەردەوام کاردانەوەی بەدوادا دێت .
یەکیتی ئەورووپاش دژبەری ئەم بڕیارەی ئەردۆگان بووە .
حامی ئاکسۆی ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە کاردانەوەیەک بە داواکارییەکەی یەکیتی ئەورووپا بپ پێداچوونەوە بە بڕیاری ئەم دواییەی ئەردۆغان ووتی : بابەتی ئەیاسۆفیا بابەتێکی ناوخۆییە و بە حاکمییەتی تورکیاوە پەیوەندی هەیە و هیچ ووڵاتێک مافی دەستوەردانی تێدا نییە جارێکی دیکە جەخت دەکەینەوە کە ئەیاسۆفیا مۆڵکی تورکیایە و هەرجۆرە بڕیراێک دەربارەیەوە پەیوەندی بە ئێمەوە هەیە .
ئەو هەروەها ووتی : ئایا ئەیاسۆفیا بە بوونی بە مزگەوت درگاکانی خۆی بە ڕووی دینەکانی دیکەی جیهان دا کراوە دەکات . ئەو کارانەی کە لە ناوخۆی ئەم بینایەدا ئەنجام دەدرێت نابێتە هۆکار تاکوو نیشانەکانی میراتی و مێژوویی ئەو لە ناو بچێت .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە