پەیامی کورد ... پێکەن بە خۆدزینەوە لە بەرپرسیاریەتی پەتای کۆرۆنا تۆمەتبارکرا
.نوێنەرایەتی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لەنەتەوە یەکگرتوەکان، بانگێشتنامەکانی نوێنەرایەتی پەکینی لە رێکخراوەکە رەتکردەوە بۆ دەستپێکردنەوەی خەرجیە نێودەوڵەتیەکانی لە رێکخراوە جیهانییەکان و وتی"ئەوە هەوڵی خۆ دزینەوەیە لە بەرپرسیارییەتی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا".لە بەیناننامەیەکدا نوێنەرایەتی ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتوەکان ئاماژەشی بەوەداوە، لە ساڵی ٢٠١٧ ەوە پشکی زۆری خەرجی قەیرانە نێودەوڵەتی یەکان بەر ئەمریکا کەوتوە و چین لە بەرپرسیارێتیەکان خۆی دزیوەتەوە.بەهۆی قەیرانی کۆرۆناوە، ئاڵۆزیە سیاسیەکانی نێوان ئەمریکا و چین لە زیادبووندایە، واشینتۆن پێکەن بەوە تۆمەتباردەکات شەفاف نەبوە لەبارەی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا و چینیش ئەو تۆمەتانە رەتدەکاتەوە.
هەفتەی رابردوو، دامەزراوەی فیدڕاڵی لێکۆڵینەوە و ئاسایشی ئەلیکترۆنی لەئەمریکا رایگەیاند، چین هەوڵدەدات لەڕێگای هاککردنی پێگە تەندرووستییەکانەوە زانیارییەکانی تایبەت بەدۆزینەوەی واکسەنی کۆرۆنا بدزێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە