پەیامی کورد... دەستگیرکردنی شەش چەكداری داعش راگەیەندرا
شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق راگەیاند کە لەمیانی زنجیرەیەک ئۆپەراسیۆندا لە پارێزگاکانی نەینەوا، کەرکووک و ئەنبار، شەش تیرۆریستی داعش دەستگیرکراون.
لەمبارەیەوە شانەی راگەیاندنی ئەمنی لە راگەیەندراوێکدا ئاشكرای كردووە کە ھێزەکانی سەربە بەڕێوەبەرایەتیی ھەواڵگریی سەربازیی سەربە وەزارەتی بەرگری، زنجیرەیەک ئۆپەراسیۆنیان بۆسەر تیرۆریستانی داعش لە پارێزگاکانی نەینەوا، کەرکووک و ئەنبار ئەنجامداوە.
ئاماژە بەوەشكراوە كە لەمیانی ئۆپەراسیۆنەکاندا، شەش تیرۆریستی داعش دەستگیرکراون.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە