خەڵاتی ئەمریکا بۆ دۆزینەوەی شوێنی خۆحەشاردانی سەرکردە نوێیەکەی داعش

خەڵاتی ئەمریکا بۆ دۆزینەوەی شوێنی خۆحەشاردانی سەرکردە نوێیەکەی داعش

پەیامی کورد     ...     خەڵاتی ئەمریکا بۆ دۆزینەوەی شوێنی خۆحەشاردانی سەرکردە نوێیەکەی داعش .

دەزگایەکی سەر بە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند ، هەر کەسێک کە زانیاریگەلێکی لە حەشارگەی " ئەبوو ئیبراهیم القریشی " سەرکردەی نوێی داعش ڕادەست بکات ، ٥ میلیۆن دۆلار  خەڵاتی پێدەدرێت .

بە پێی ڕاپۆرتێک لە مەشرق ، لە دوای ئاشکرا بوونی زانیاریگەلێک لە سەر ئامادەبوونی " ئەبوو ئیبراهیم القریشی " سەرکردەی نوێی داعش لە خاکی عێراق ، دەزگایەکی سەر بە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند بە هەر کەسێک کە زانیاری لەو کەسە بخاتە ڕوو ، خەڵاتی ٥ میلیۆن دۆلاری لە بەرچاو گرتووە .

بەرنامی " حۆکمدان بۆ عەدالەت " سەر بە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تویتەر بە ڕاگەیاندنی ئەم بابەتە ووتی :" برایانی خاوەن غەیرەتی عێراقی ، ئەم تێرۆریستە داعشییە بە ناوی " حجی عبداللە " جەنایاتی بێ هەژماری لە دژی براکانتان ئەنجام داوە ، هەر بۆیە ئەگەر زانیاریگەلێکتان لە سەر ئەم کەسە هەیە ئێمە بێ ئاگا مەکەن ."

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا ش بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند کە هەر کەسێک کە زانیاریگەلێکی لە شوێنی حەشاردانە " موحەمەد سەعید عەبدۆلڕەحمان الملی " بەناوبانگ بە " حجی عبداللە " و هەروەها " ئەبوعمر الترکمانی " و " موحەمەد سەعید الصلبی " بخاتە بەر دەستمان ، خەڵاتی ٥ میلیۆن دۆلاری وەردەگرێت .

سەرکردە نوێیەکەی داعش کە تاکوو ئێستا ناوی سەرەکی ئەو کەسە دیار نییە ، هەوڵیداوە بە کەڵک وەرگرتن لە دۆخی کۆرۆنا لە عێراق ، جاریکی دیکە نوێکاری و چاکسازی لە بناغە و ناوەڕۆکی پەرشووبڵاوی داعس ئەنجام بدات و هێزە ئەمنییەتییەکانی ماوەیە کە هەوڵ دەدەن شوێنی خۆحەشاردانی ئەو کەسە بدۆزنەوە .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە