پەیامی کورد … ساڵانه 470 ملیار یۆرۆ پێویسته بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گۆڕانی كه‌ش و هه‌وا
كۆمیسیۆنی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌مه‌به‌ستی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گۆڕانی ئاووهه‌وا، پێویسته ساڵانه بڕی 470 ملیار یورۆ وه‌به‌رهێنان له‌و بواره‌دا بكرێت.
ئۆرسۆلا ڤۆن ده‌ر لاین سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا رایگه‌یاند پێویسته هه‌نگاوی زیاتر بنرێت بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گۆڕانی ئاووهه‌وا و ئاشكراشیكرد پێشبینی ده‌كه‌ین به‌بڕی 470 ملیار یورۆ پێویستمان به وه‌به‌رهێنانی ساڵانه هه‌بێت بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گۆڕانی ئاووهه‌وا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد له‌به‌رئه‌وه سه‌دا 30ی پاره‌ی بوودجه‌ی درێژخایه‌نی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا و به‌رنامه‌ی رزگاركردن ته‌رخان كراوه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گۆڕانی ئاووهه‌وا.
پرسی گۆڕانی كه‌شوهه‌وا و به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمای گۆی زه‌وی له ئێستادا گه‌رمترین پرسی ولێتانی جیهانه‌و سه‌ركرده‌كانی جیهان لوتكه‌و كۆنگره‌ی فراوانی له‌سه‌ر ده‌به‌ستن, به مه‌به‌ستی رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رماو گۆڕانی كه‌شوهه‌وا.
له ئێستاشدا لوتكه‌ی گلاسكۆو له سكۆتله‌ندا به‌رێوه‌ده‌چێت كه لوتكه‌كه پرسی گۆڕانی كه‌شوهه‌واو به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمای گۆی زه‌وی و قه‌تیسبوونی گه‌رما تاوتوێ ده‌كات.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە