پەیامی کورد... خێزانێکی پێنج کەسی لە بەغدا گیانیان لەدەستدا
ئەمڕۆ چوار شەممە لە رووداوێکی ئاگرکەوتنەوەدا لە شاری بەغداد خێزانێكی پێنج کەسی گیانیان لەدەستدا.
لەهەواڵێكی میدیا عێراقیەكان بڵاوكراوەتەوە: بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە لە ناوچەی کازمییەی بەغداد ئاگر لە ماڵێکدا کەوتووەتەوە و بەهۆیەوە دایک و باوکێک و سێ منداڵیان گیانیان لەدەستداوە.
باس لەوەش كراوە: ئاگرەکە بەهۆی شۆرتی کارەبا لە گەرمکەرەوەی ماڵەکەدا كەوتۆتەوە و لێکۆڵینەوەش لە رووداوەکە بەردەوامە.
ئەوەش خراوەتەڕووك: پیاوی ماڵەکە كەکارمەندی هێزە ئەمنییەکانە و لە رووداوەکەدا گیانی لە دەستداوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە