خەزعەلی : پیلانی کوشتنی مۆقتەدا سەدر داڕێژراوە

خەزعەلی : پیلانی کوشتنی مۆقتەدا سەدر داڕێژراوە

پەیامی کورد   ...    ئەمینداری گشتی عەسائیبی ئەهلی حەق لەمیانەی چاوپێكەوتنێكی تەلەڤزیۆنیدا ، لە عێراق رایگەیاند، هێزە بیانییەكان ژمارەیەك پرۆژەیان بەدەستەوەیە، كە یەكەمینیان كوشتنی مۆقتەدا سەدرە.
لە میانەی ئەو چاوپێكەوتنەدا كە بڕیارە رۆژی چوارشەممەی داهاتوو لە كەناڵی عەهدی عێراقی بڵاوبكرێتەوە، خەزعەلی رایگەیاندوە، كە یەكەمین پرۆژە پلانی بۆ داڕێژراوە لەلایەن هێزە بیانییەكانەوە كوشتنی مۆقتەدا سەدر سەرۆكی رەوتی سەدرە.
سەبارەت بە پرسی سەرۆكوەزیران، خەز عەلی رایگەیاندوە كە كاندیدێكی دیارییكراو لە بیری یەكێك لە سەرۆكایەتییەكەدا هەبوە و كاری لەسەركراوە، ناكرێت سەرۆكوەزیرانێك لەژێر سایەی سیستەمێكی پەرلەمانیدا دیاریی بكرێـت بێ هەبوونی رێكەوتنێكی سیاسی پێشوەخت.
ئاشكراشیكردوە كە لە ئیماراتەوە پارە هاتوەتە عێراق بۆ پشتیوانیكردنی ئەو پرۆژانەی دژی عێراق لە ووڵاتدا ئەنجامدەدرێت، دەبێ بزانرێت كە بەدواداچوون بۆ ئەو كارانە دەكات و كێش لێپرسینەوە دەكات.
ئەبوو عەلی شیبانی كە كەسایەتیەكی شیعەیە و لە ٢٢ی مانگی رەمەزانی ساڵی ٢٠١٨ پێشبینی كوشتنی قاسم سلێمانی و ئەبوو مەهدی مۆهەندیسی كردبوو، هەمان پێشبینیكار ئەمساڵ  پاش كوشتنی قاسم سلێمانی و ئەبومەهدی مۆهەندیس، پێشبینی مەرگی مۆقتەدا سەدر، رێبەری ڕەوتی سەدر كرد لەسەر دەستی ئەمریكا

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە