ئێران دژ بە ئیسرائیل فڕۆکەی خۆکوژ دروست دەکات

ئێران دژ بە ئیسرائیل فڕۆکەی خۆکوژ دروست دەکات


پەیامی کورد... ئێران دژ بە ئیسرائیل فڕۆکەی خۆکوژ دروست دەکات

بەپێی زانیارییەکانی دەزگا ڕاگەیاندنەکانی ئێران، ئەو وڵاتە گەشەی بە فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان داوە، کە خۆکوژانە ئامانجەکان لە تەلئەبیب و حەیفا لە ئیسرائیل، دەکاتە ئامانج.

سەرۆکی هێزی وشکانیی ئێران کیومەرس حەیدەری، بە دەزگا ڕاگەیاندنەکانی ئێرانی وتووە، ئەو فڕۆکەیە ناوی (عەرش-2)ە.

جێگای ئاماژەیە تەلەڤزیۆنی ئێرانی لە مانگی ئایاردا ڕاپۆرتێکی سەبارەت بە سەردانی محەممەد باقری سەرۆک ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی ئێران بڵاو کردەوە، کە لە بنکەیەکی نهێنی سوپادایە لەژێر زەویدا و تایبەتە بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان.

بەپێی زانیاریی ئەو ڕاپۆرتە، بنکە سەربازییەکە سەدان مەتر لەژێر زەویدایە لە زنجیرە چیاکانی زاگرۆس.

لە ڕاپۆرتەکەدا باس لەوە کراوە، کە توانای وێرانکردنی ئەو فڕۆکە بێ فڕۆکەوانانە زیاد کراوە و ئێرانی کردووە بە یەکەمین وڵاتی ناوچەکە لە فڕۆکەی بێ فڕۆکەواندا.

جێگای ئاماژەیە بەهۆی ڕێکەوتنە ئەتۆمییەکەی ئێران لەگەڵ هێزە ڕۆژئاوایییەکان، لەنێوان تاران و تەلئەبیبدا گرژی لە ئارادایە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە