پەیامی کورد... زیانە ماددییەكانی بوومەلەرزەكهی توركیا ئاشكرادهكرێت
كۆنفیدراسیۆنی كارگێڕی و بازرگانی توركیا ڕایدەگەیەنێت، زیانە ماددییەكانی ئاكامی بوومەلەرزەكان ڕەنگە بگاتە 84 ملیار دۆلار و نزیكەی 3 ملیاریش زیانی لە ڕاگرتنی كار و كاسپی داوە.
ئهمڕۆ دوو شهمه 13 ی شوبات_ی 2023 كۆنفیدراسیۆنی كارگێری و بازرگانی توركیا TÜRKONFED كە ڕێكخراوێكی ناحكومییە لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، مەزەندە دەكرێت زیانە ماددییەكانی ئاكامی بوومەلەرزەكان بگاتە 84.1 ملیار دۆلار و هەروەها 70.8 ملیار دۆلار بۆ سەرلەنوێ بنیاتنانەوەی شوێنە وێرانبووەكان پێویستە.
باسی لهوهش كردووه، بە بڕی 10.4 ملیار دۆلار زیانی لە دەستدانی داهاتی لەسەر ئاستی وڵات داوە و هەروەها 2.9 ملیار دۆلاریش زیانی لە ڕاگرتنی كار و كاسپی داوە.
هەفتەی ڕابردوو دوو بوومەلەرزەی بەهێز بە گوڕی سەرووو 7 پلە بە پێوەری ڕێختەر و دواتریش بە سەدان پاشلەرەزەی دیكە لە باكووری كوردستان و ڕۆژئاوای كوردستانی دا و بەهۆیەوە تاوەكو ئێستا زیاتر لە 37 هەزار كەس گیانیان لەدەستداوە و نزیكەی 100 هەزار كەسیش بریندار بوون.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە