نزیک بە ٧٤٠٠٠٠ ماڵ و دامەزراوەی کار و پیشە لە ئەیالەتەکانی کاڕۆلینا لە ئەمریکا بێ کارەبان و هەروەها ، دەکرێت ئەم دۆخە بۆ ماوەی چەند حەفتە درێژەی بکێشێت .
ئاژانسەکانی پێش بینی کەش و هەوای ئەمەریکا بەیانی ئەمڕۆ یەکشەمە هوشداری دا کە "سێلاو و لافاوێکی مەترسیدار بۆ سەر ژیانی" زۆربەی بەشەکانی کارۆلینای باکوور و باشوری ڕۆژئاوای ڤێرجینیا چاوەڕوان دەکرێت.هەروەها بۆ ڕۆژی دووشەمە و سێ شەممە لافاوی قوڕ و چڵپاوی باران بە نێو ئەیالەتی وێست ڤێرجینیا و ڕۆژئاوای ڤێرجینا دا چاوەڕوان دەکرێت.
ئەمەش لە حاڵێکدایە کە ژمارەی قوربانیانی تۆفانی فلۆڕێنس هەروا زیاتر دەبێت و تەرمی سەدان کەس کە لە ماڵەکانیان ماونەتەوە ، مەترسی بەربڵاو و کارەساتی مرۆیی لە ئارادایە.
پێش بینیەکان ڕایدەگەینن کە لەوانەیە ڕووبارەکان سەر ڕێژ بکەن؛ هەر بۆیە کاربەدەستان ڕایانگەیاندووە هەزاران کەس دەبێ ماڵەکانیان چۆل بکەن چوونکە مە ترسی ئەوە هەیە لە ماوەی چەند ڕۆژی داهاتوودا لاڤاو و سێڵاو زەرەر و زیانی زیاتر و مەترسیدار بە ئەیالەتی کارۆلینای باکوور بگەینێت کە لە مێژووی خۆی دا وێنەی نەبووە
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە