بەپەلە ... ئەمریکا تەڵەیەکی مێژوویی لە ئێران ڕێکخست " تکایە گەلی کورد ئەم بابەتە بە گرینگی بخوێننەوە

بەپەلە   ...    ئەمریکا تەڵەیەکی مێژوویی لە ئێران ڕێکخست " تکایە گەلی کورد ئەم بابەتە بە گرینگی بخوێننەوە

پەیامی کورد    ....    بەهێز و گرینگ  تایبەت بە ماڵپەڕی پەیامی کورد ... 

خستنە خوارەوەی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکەی ئەمریکا پیلانێکی زۆر زۆر بەهێز و داڕێژراو بوو.

بە پێی هەواڵ و زانیارییەکان ئەمریکا ڕایگەیاند فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکەی ئەمریکا تەڵەیەکی سایبری بوو .

ئۆپراسیۆن

بەرپرسێکی ئاگادار لە پێنتاگۆن بە نیۆیۆرک تایمزی ڕایگەیاند : کە لە دەستڕەس دانان و تێکشکانی " فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکەی ئەمریکا " بەشێک لە ئۆپراسیۆنی هێرشی سایبری بە پەدافەندی مووشەکی ئیران بووە و بە بەکار هێنانی ئەمە توانی یان بە سیستەمی پەدافەندی ئێران نفووز بکات .

  تێکشکانی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکەی ئەمریکا بەشێک لە پیلانی هێرشی سایبری ئەمریکا بووە

جێگای گرینگیدانە  ...   

ماوەیەکی زۆر درێژە " چەندین مانگە " کە بۆ نفووز کردن بە سیستەمی داخراوی " پەدافەندی ئێران " هەوڵمان دا بەڵام سیستەمی پەدافەندی مووشەکی ئێران لە جۆری ناوخۆیی و خۆجەیی و سیستەمێکی نەناسراو بوو و نەماندەتوانی ئەم سیستەمی بدەینە ناسین .

بە دەیان جار چووینە ناو سنووری ئاسمانی ئێرانەوە بەڵام هیچ کاردانەوەیکمان بەدی نەکرد کە بتوانین شتێکی ڕوونمان بۆ دەربخات .

پڕۆژەیەک بە ناوی " باڵی شاهین " جێبەجێ کرا کە لەم پڕۆژەیەدا بۆ چالاک کردنەوەی سیستەمی بەرگری مووشەکی ئێران چەندین " فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانمان بۆ ئاسمانی ئەو ووڵاتە بەڕێ کرد .

بە هۆکاری گرینگی و هەستیاری پڕۆژەکە و هەروەها تەحریکاتی جیددی لە سیستەمی مووشەکی ئێران نەمنتوانی لە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی " گڵۆباڵ " بەکار هات . تاکوو بتوانڕی جگە لە ئەنجامی شەڕی ئێلێکترۆنیکی ، هەموو لایەنەکانی بەرگری مووشەکی بناسرێت .

هاوکات بۆ هیدایەتی دەقیق ق نفووز کردن بە سامانەی بەرگری مووشەکی ئێران فڕۆکەیەکی هەواڵگری جۆری " P-8  "  فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکەی ی سکۆرت دەکرد و  هەر لە کاتی چالاک بوونی سیستەمی ناسینەوەی پەدافەندی مووشەکی ئێران ، لە ڕێگای فڕٶکەی P-8  " نفووزی سایبری ئەنجام درا و سیستەمی بەرگری مووشەکی ئێران هاک کرا .

"

ئەم فڕۆکەیە لە بەرزاییەکی گۆمانئاوی بووە و لە ناوچەیەک تێکشکێندراوە کە هیچ قازانجێکی بۆ ئێران نەبوو و پێشی بە هیچ زەرەر و زیانێک نەدەگرت .تەنانەت سوپاسی ترامپی بەدوادا هات ئەم سوپاس کردنەی ترامپ جێگای گۆمانی زۆر زیاتر کرد .

ئێستا چەندین بەش لەم گۆمانانە سەرەڕاست کراونەتەوە و هۆکاری بە کار هێنانی بێهۆی لە چەكیکی گرینگی ئێران ی ، نوێترین بابەتێکە کە سوپای پاسداران دەبێ لە سەری ڕوونکردنەوە بدات .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە