پەیامی کورد ... ڕەگەزنامە و باری شارستانی سلێمانی ئاگادارینامەیەک بڵاو دەکاتەوە .
بەڕێوبەرایەتی ڕگەزنامە و باری شارستانی سلێمانی رایگەیاند، ژمارەیەک لە کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتییەکەیان تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، بەوهۆیەوە سبەی پێنجشەممە بە مەبەستی ڕژاندنی دەرمانی پاکژکردنەوە لە دژی پەتاکە دەوام ڕادەگیرێت.
بەڕێوبەرایەتی ڕەگەزنامە و باری شارستانی سلێمانی لە ئاگادارینامەیەکدا ڕایگەیاندووە : ھاووڵاتیان ئاگادار دەکەنەوە سبەی پێنجشەممە ١٧ی ئەیلول ئیش وکارەکانیان ڕادەگیرێن لە بەر پابەند بوون بە رێنمایەکانی تەندرووستی و تووشبوونی ھەندێک کارمەندی بەرێوبەرایەتی بە ڤیرووسی کورۆنا.
ئەوەش هاتوە، لە سەر بڕیاری بەرێوبەری رەگەزنامەی سلێمانی بریاردراوە بە راگرتنی ئیش و کارەکانی ناو بەرێوبەرایەتی بە مەبەستی ڕژاندنی دەرمانی پاکژکردنەوە لە دژی ڤیرووسی کۆرۆنا، بۆیە سبەی پێنجشەممە دەوام رادەگرێت و داوا دەکەن هاووڵاتیان سەردانیان نەکەن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە