ناتانیاهوو سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل پەیامێکی هۆشداری بڵاو دەکاتەوە

ناتانیاهوو سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل پەیامێکی هۆشداری بڵاو دەکاتەوە

پەیامی کورد      ...      ناتانیاهوو سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل پەیامێکی هۆشداری بڵاو دەکاتەوە

سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل، لە پەیامێكیدا لە تویتەر هەڕەشەی لە هەر ووڵات و لایەنێك كرد هەوڵی زیانگەیاندن بە تەلئەڤیڤ بدات و راشیگەیاند، بازنەی ئاشتی ووڵاتەكەی فراوانتردەبێت.
بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل لە پەڕەی فەرمی خۆی لە تویتەر ئەمڕۆ هەینی رایگەیاند، لە واشینتۆن كارێكی مێژووژییان ئەنجامداوە كاتێك رێككەوتننامەی ئاشتیان لەگەڵ هەریەك لە ئیمارات بەحرەین واژووكردوە.
ئاماژەی بەوەشكردوە، ئەو كارە زۆر بە خێرایی ئەنجامدراوە و بۆ نەوەكانی داهاتوویان دەمێنێتەوە وەك دەستكەوت، نووسینگەی وەبەرهێنانی ئیماراتیش پێی راگەیاندون یەكەمین ناوەندی خۆی لە ئیسرائیل دەكاتەوە.

لە بەشی دووهەمی پەیامەکەیدا سەرۆك وەیزرانی ئیسرائیل ئاماژەی بەوەكردوە، سەردەمێكی نوێیان لە رۆژهەڵاتی ناوەراست دەستپێكردوە بە ئاشتی، هەوڵەكانی ئێرانیش و بریكارەكانی لە هەریەك لە غەززە و لوبنان بۆ رێگریكردن لە فراوانبونی بازنەی ئاشتی ووڵاتەكەی، بێ ئەنجام دەبێت. 
بە هەڕەشە، ناتانیاهۆ كۆتایی بە تویتەكەی هێناوە و رایگەیاندوە، "هەركەسێك زیان بە ئێمە بگەێنێت گورزی لێدەوەشێنین، بازنەی ئاشتی فراواندەكەین بۆ ئەوەی ووڵاتانی دیكە بێنە ناوەوە و لێرەوە رایدەگەیەنم ووڵاتانی دیكەش هەیە لەم پرۆسەیەدا".

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە