فڕۆکەی موسافری بووئینگی ٧٣٧ سەر بە کۆمپانیای " لاین ئەیر " ی ئەندۆنێزی بە ١٨٨ سەرنشینەوە چەند خولەکێک دوای فڕین لە فڕۆکەخانەی جاکارتاوە کەوتە ناو دەریاوە و نۆقم بوو .
بە گوێرەی زانیارییەکانی لە ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز ، ئاژانسی ئیمداد و نەجاتی ئەندۆنێزی ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند فڕۆکەی موسافربەری سەر بە کۆمپانیای فڕۆکەیی " لاین ئەیر " بە ١٨٨ سەرنشینەوە لە جاکارتاوە بەرەوە شاری پانگکال پینانگ لە حاڵی فڕین بوو ، چەن خولەکێک دوای بەرز بوونەوە لە باندی فڕۆکەخانەکەوە کەوتە ناو دەریاوە و نۆقم بوو .
یوسف لەتیف ووتەبێژی ئەم ئاژانسە سەبارەت بە چارەنووسی فڕۆکەی " لاین ئەیر " بە هەناردنی پەیامێک ڕایگەیاند : " سەرەڕاست بووەتەوە کە ئەم فڕۆکەیە کەوتوەتە خوارەوە .
بە پێی ڕاگەیاندنی خزمەتگوزاری دۆزینەوەی ئاسمانی ، ئەم فڕۆکەیە لە جۆری بووینگی ٧٣٧ بووە . هەروەها بە پێی ڕاگەیاندنی ئەم بەرپرسەی ئەندۆنێزیە ، ئەم فڕۆکەیە ، ١٣ خولەک دوای فڕین پەیوەدنی خۆی لە دەست داوە
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە