کەجەکە / پەکەکە لە سەر گرتنی بارەگای تەڤگەری ئازادی و هەروەها ئەو دام و دەزگایانەی سەر بە پەکەکە نە لە سڵیمانی و چەند ناوچەکەیەکی دیکە ڕاگەێندراوێکی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند : " کەجەکە داوا لە یەکیتی نیشتمانی کوردستان دەکات لە ڕیبازی " مام جەلال " دەرنەچن و دەستی لەو کارانە بەردەن .
هاوسەرۆکی کۆنسەی بەڕێوەبەری کۆما جڤاتێن کوردستان " کەجەکە " ڕایگەیاند بەرەگاکەیان لە بن فشاری حکوومەتی تورکیادا داخراوە و ووتی : " با یەکیتی " ی ن ک " مێژووی خۆی ڕەش نەکات ، و دەست لەو کارانە بەردات و لە ڕێبازی مام جەلال دەرنەچێت " .
کەجەکە لە ڕاگەێندراوەکەی خۆیدا هەروەها ڕایگەیاند و هاواری یەکڕیزی ناو ماڵی کوردی کرد و ووتی : ئەو دژایەتی کردنە کە هەیە بۆ بەرژەوەندییەکی چەند ڕۆژەیە و درێژە ناخایەنێت و نە تەنیا زەرەر و زیان لە یەکیتی دەدات بەڵکوو زەرەری زیاتری بە بەر خەڵکی کوردستان و گەلی کورد بە گشتی دەکەوێت .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە