بەپەلە ... پەیامی ئێران بۆ " ئیسرائیل " لە فڕۆکەخانەی ڕەفیق حەریری بەیرووت نیشتەوە

بەپەلە ... پەیامی ئێران بۆ " ئیسرائیل " لە فڕۆکەخانەی ڕەفیق حەریری بەیرووت نیشتەوە

پەیامی کورد ... پەیامی ئێران بۆ ئیسرائیل لە فڕۆکەخانەی ڕەفیق حەریری نیشتەوە

فڕۆکەیەک سەر بە ئێران کە ماوەی چەندین مانگە لە بن کۆنتڕۆڵی دەزگاکانی سیخوری و زانیاری ووڵاتانی ڕۆژئاوایی بوو لە فڕۆکەخانە ڕەفیق حەریری لە بەیرووت نیشتەوە .

بە پێی ڕاپۆرتێک لە " انتخاب " ، لە ڕۆژی ٢٩ی نۆڤەمبەر فڕۆکەیەکی سەر بە هێڵی ئاسمانی ووڵاتی ئێران کە ماوەی چەندین مانگە لە بن کۆنتڕۆڵی دەزگاکانی سیخوری و زانیاری ووڵاتانی ڕۆژئاوایی بوو، فڕینی ڕاستەوخۆ لە تارانەوە بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ڕەفیق حەریری بەیرووت دا نیشتەوە .

فاکس نیوز پڕووپاگەندەی ئەوەی کردووە باری ئەم فڕۆکەیە لە کۆتا جاری کە باری پێ بووە و لە لۆبنان نیشتوەتەوە ، ئامێری جی پی ئێس بووە کە بڕیار بووە لە سەر مووشەکەکانی حزبۆڵڵا دا جێگیر بکرێت .

ئەمە لە حاڵێکدایە کە ئیسرائیل پڕۆگرامی هاوبەشی ئیران و حزبۆڵڵای بۆ زیاد کردنی دیقەی مووشەکەکانی بە هەڕەشەیەکی ڕێتێچوو بۆ سەر تەواوییەتی هەرێمەکەی خۆی لە قەڵەمدا چوونکە لەو باوەڕەدایە ئەم پڕۆژەیە ئەم شانسە بە حزبۆڵڵا دەدات تاکوو چالاکییەکانی هێزی ئاسمانی ئیسرائیل لە بن کاردانەوەی خۆی دانێت و بنکەی گشتی بیناغەیی و رێژەی دانیشتوانی ئیسرائیل بکاتە ئامانجی خۆی .

بە پێێ پڕۆپاگەندەی " ئەلمانیتۆر ، ئێران پێشتر بۆ جێبەجێ کردنی ئامیرەکانی جی پی ئێس لە بارکردنی ئاسمانی یەوە بۆ فڕۆکەخانەی دیمەشق و لەوێشەوە لە ڕیگای زەوینییەوە بۆ بەیرووت کەڵکی وەرگرتووە بەڵام ئێستا لە فڕینی ڕاستەخۆ بۆ بەیرووت کەڵک وەردەگرێت .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە