هاوپەیمانییەکەی سەدر و عامری لە ئەگەری هەڵوەشاندنەوەدایە

هاوپەیمانییەکەی سەدر و عامری لە ئەگەری هەڵوەشاندنەوەدایە

ئەگەر ی هەڵوەشانەوەی هاوپەیمانییەكەی موقتەدا سەدر سەرۆكی لیستی سائیروون‌و هادی عامری سەرۆكی لیستی فەتح هەیە، ئەوەش بەهۆی هەوڵەكانی حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق.
بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی " عوكازی سعودی " ، حەیدەر عەبادی ، كە هاوكات سەرۆكی لیستی نەسرە، لەهەوڵدایە بۆ كۆكردنەوەی لایەنە سیاسییەكانی عێراق لەژێر چەتری یەك هاوپەیمانی گەورەدا.
هەر بەپێی زانیارییەکانی ئەم رۆژنامەیە عەبادی دەستپێشخەرییەكەی بۆ 10 لایەنی سیاسی عێراق كردووە، كە بڕیارە هەفتەی داهاتوو سەرجەم لایەنەكان كۆبوونەوە بكەن‌و گفتوگۆ لەسەر پێكهێنانی ئەو هاوپەیمانییە بكەن.

ڕۆژنامەكە باسی لەوەش كردووە، ئەگەر عەبادی سەركەوتوو بێت لەڕازیكردنی لایەنەكان بۆ درووستكردنی هاوپەیمانییەكەی، ئەوە ڕاستەوخۆ بەواتای هەڵوەشانەوەی هاوپەیمانییەكەی، سائیروون ‌و فەتح دبێت.

لیستەكانی سائیروون‌و فەتح، كە یەكەم‌و دووەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بوون، ماوەی ڕابردوو هاوپەیمانییەكیان ڕایگەیاند، كە ئێستا گەورەترین كوتلەی پەرلەمانین.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە