پەیامی کورد ... سەبارەت بە یه‌كلاكردنه‌وه‌ى پۆستى سه‌رۆككۆماری عێراق زانیاری نوێ ڕادەگەێنین
سەرۆکی کوتلەی بەدر له‌په‌رله‌مانى عێراق نوێترین زانیاریی له‌باره‌ى پێكهێنانى حكوومه‌تى نوێى عێراق ئاشكرا ده‌كات و ڕاشیده‌گه‌ینێت، دۆسیەی پێک‌ھێنانی حکوومەتی نوێ لەگەڵ دەستپێکردنەوەی دانیشتنەکانی په‌رله‌مان یەکلا دەکرێتەوە،ده‌شڵێت:"یەکەم ھەنگاو بۆ یەکلاکردنەوەی دۆسیەکەش ھەڵبژاردنی سەرۆککۆمار دەبێت".
مەھدی تەقی سەرۆکی کوتلەی بەدر له‌په‌رله‌مانى عێراق ڕایگه‌یاند، گفتوگۆکان بەردەوامن بۆ یەکلاکردنەوەی دۆسیەی پێک‌ھێنانی حکوومەت لەدوای جەژن و دوای کۆتاییھاتنی پشووی وەرزی یاسادانانی پهرلهمانیشو دەستپێکردنی وەرزی نوێ، دۆسیەکە یەکلادەکرێتەوە.
ئه‌وه‌شى ووت:"دوای جەژنی قوربان زنجیرەیەک کۆبوونەوەو دانوستانی چڕ لەنێوان لایەنە سیاسییەکاندا بەڕێوەدەچن بۆ یەکلاکردنەوەی دۆسیەی پێک‌ھێنانی حکوومەت و یەکەم ھەنگاو بۆ یەکلاکردنەوەی دۆسیەکەش ھەڵبژاردنی سەرۆککۆمار دەبێت".
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، سه‌عد مه‌تڵه‌بى سیاسەتمەداری سەربەخۆی عێراق ڕایگەیاند، نزیکترین سیناریۆ بۆ یەکلاییکردنەوەی پۆستی سەرۆککۆمار لەژێر سایەی بەردەوامی ململانێی نێوان یەکێتی و پارتی لەسەر پۆستی سەرۆککۆمار، بریتییە لەدوبارەبوونەوەی سیناریۆی ساڵی ٢٠١٨ لەناو پەرلەمانی عێراقدا.
سه‌ركرده شیعه‌كانیش ده‌ڵێن:"هۆكارى دره‌نگ پێكهێنانى حكوومه‌تى نوێى عێراق، یهكلانهكردنهوهى پۆستى سه‌رۆككۆماره له نێوان پارتى‌و یه‌كێتیدا".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە