پەیامی کورد ... وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان رێنمای نوێ لەبارەی چۆنیەتی بەكارهێنانی گازی شل لە ماڵان و مۆڵ و شوێنە گشتییەكاندا بڵاودەكاتەوەو داواش لە هاوڵاتیان دەكات لەپێناو سەلامەتی گشتییدا، پابەند بن بە رێنماییەكانەوە.
وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە نووسراوێكدا بڵاویکردوەتەوە و دەڵێت، پێویستە بوتڵی گازی ماڵان بە لایەنی كەمەوە سێ مەتر دوور بێت لە كارەبا و گەرمی، لە میوانخانە و چێشتخانەكانیشدا دەبێ بەلایەنی كەمەوە بوتڵی گاز پێنج تا حەوت مەتر دووربێت.
لە نووسراوەکەدا هاتووە، پێویستە ڕاستەوخۆ تیشكی خۆر بەر بوتڵی گازی شل نەكەوێت، بەڵكو بوتڵ و تەنكەرەكان لەژێر كەپرێك دابندرێن و بواری هەواگۆڕكێشی هەبێت و ئەو شوێنەش کە تەنکی گازی تێدادەکرێت دوربێت لە پوش و پەڵاش یان هەرمادەیەک کە توانی گڕگرتنی هەبێت.
ئەوەشخراوەتەڕو، نابێت بە هیچ شێوەیەک تەنکی غاز لە ژێرزەمیندا دابندرێت و بونی سەرچاوەی ئاوی پێویست بۆ کاتی لەناکاو هەبێت.
.jpg)
.jpg)
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە