پەیامی کورد ... بە پێی هەواڵەکان ڕاگەێندرا کە ئەمریکا لە سەر بازرگانی کردنی تورکیا لەگەڵ ڤەنزۆئێلا لێکۆڵینەوە دەکات و ئەگەر پشتڕاست بکرێتەوە کە کە تورکیا گەمارۆەکانی سەر ئەو ووڵاتەی پێشێل کردووە ، ئەوە واشینتۆن بە فەرمی لەگەڵ تورکیا دەکەوێتە کێشەوە .
بەرپرسیكی پلەبەرزی ئەمریکا بۆ ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندووە ، " ئەمریکا بازرگانی هاوپەیمانی ناتۆ تورکیای لەگەڵ ڤەنزۆئێلا لێدەکۆڵێتەوە و ئەگەر بڕیارەکەی ئەمریکا لە سەر بابەتی گامارۆوەکانی سەر ئەو ووڵاتەی پێشێل کردبێ ئەوە دەکەوێتە کێشەوە .
جێگای ئاماژەدانە ئەمریکا سێ مانگ پێش ئێستا لە بەر فڕۆشتنی زێڕ ڤەنزۆئێلا کەوتە بن گەمارۆوە و تورکیاش لە ساڵی ٢٠١٨دا زیاتر لە ٢٠ تەن زێڕی لە ووڵاتی ڤەنزۆئێلا کڕیبوو .
هەروەها بە پێی ئەم هەواڵە هاتووە کە جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کە بۆ تێکۆشینی دژی تیرۆری ژمێریاری بەرپرسیارە " مارشال بیلینگ سێلیا ئەمرٶ هەینی سەردانی ئانکارا دەکات و مژرای گامارۆوەکانی سەر ئێران و ڤەنزۆئێلا لەگەڵ بەرپرسانی تورکیا کۆبوونەوە و ووتوووێژ دەکات .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە