ھەفتەی داھاتوو ئێران فڕۆکەی جەنگی سوخۆی ٣٥ روسی وەردەگرێت

ھەفتەی داھاتوو ئێران فڕۆکەی جەنگی سوخۆی ٣٥ روسی وەردەگرێت

بڕیارە ھەفتەی داھاتوو، ھێزی ئاسمانی سوپای ئێران بەشی یەکەمی فڕۆکەی شەڕکەری سوخۆی ٣٥ی روسی وەربگرێت.
 

ئاژانسی ھەواڵی "دانشجۆ"ی ئێرانی لە زاری چەند سەرچاوەیەکی سەربازی ئێرانەوە بڵاویکردەوە، بڕیارە ھەفتەی داھاتوو ھێزی ئاسمانی ئێران وەجبەی یەکەمی فڕۆکە جەنگییەکانی سوخۆی ٣٥ی ڕووسی کە  ٣٠ دانە لەخۆی دەگرێت وەردەگرێت، راشیانگەیاند، ئەم ھەنگاوەی حکومەتی ئێران لەدوای ئەوە دێت، ئاڵۆزییەکانی نێوان ئێران و ئیسرائیل لەماوەی کەمتر لە ھەفتەیەکدا زۆر زیادیکردووە و ئەگەری چوونە ناو شەڕێکی بەرفراوان ھەیە.

ئاماژەی بەوەشکرد، فڕۆکەی سوخۆی ٣٥ ی روسی یەکێکە لە بەھێزترین فڕۆکە جەنگییەکانی جیھان و دەتوانێت کۆنترۆڵی ئاسمانی و پاڵپشتی ئاسمانی بۆ ھێزەکانی ئێران پێشکەش بکات.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە