لە ئەفغانستان بەهۆی لافاوەوە 12 کەس گیانیان لەدەستدا

لە ئەفغانستان بەهۆی لافاوەوە 12 کەس گیانیان لەدەستدا

پەیامی کورد... لە ئەفغانستان بەهۆی لافاوەوە 12 کەس گیانیان لەدەستدا


لە ویلایەتی مەیدان ڤەردەکی ئەفغانستان، بەهۆی لافاوەوە 12 کەس گیانیان لەدەستدا.

وتەبێژی حکوومەتی کاتیی بزووتنەوەی تاڵیبان، زەبیحوڵڵا موجاهید، لە راگەیەندراوێکدا کە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بڵاویکردووەتەوە، ئەوەی خستووەتەڕوو کە لە قەزای جەلریزی سەر بە مەیدان ڤەردەک، 12 کەس بەهۆی لافاوەوە گیانیان لەدەستداوە.

موجاهید، ئەوەشی ئاشکرا کردووە کە تا ئێستا 40 کەس بێسەروشوێنن و ژمارەیەک برینداریش هەن.

ناوبراو داواشی کردووە رێکخراوە مرۆییەکان "بەزووترین کات هاوکاری مرۆیی و پێداویستی پزیشکی بگەیەننە ناوچەی لافاوەکە".

مەترسی ئەوەش هەیە کە ژمارەی حاڵەتەکانی گیان لەدەستدان زیاتر ببێت.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە