پەیامی کورد... لووتکەی ئاشتی قاهیرە بە بەشداریی ئیسرائیل دەستیپێکرد
ئەمڕۆ شەممە 21/10/2023، لووتکەی قاهیرە دەستیپێکرد و له‌سه‌ر بانگهێشتی عه‌بدولفه‌تاح سیسی سه‌رۆكی میسر، چه‌ندین وڵات به‌شدارییان کردووە لەنێویاندا ئیسرائیل له‌و لووتكه‌یه بەشدارە. توونس و جه‌زائیر ره‌تیانکردبووەوە به‌شداری بكه‌ن.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی محەممەد شیاع سوودانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له بهیاننامهیەكدا بڵاویكردووه‌ته‌وه، سوودانی بەرەو قاهیره بەڕێکەوت بۆ به‌شداریکردن له لووتكهکە.
له‌لایه‌كی دیکەوە ماڵپەڕی كوزاییكی توونسی بڵاویکردەوە، وڵاتەکەی ئاماده نەبوو به‌شداریی له‌و لووتكه‌یه بكات، هاوكات رۆژنامه‌ی "شرووق"ی جهزائیرش رایگەیاند، كه وڵاته‌كه‌یان به‌شداریی لەو لووتكه‌یه ناكات، بەهۆی بەشداریکردنی ئیسرائیل.
بەپێی میدیاكانی میسر، زۆربه‌ی سەرۆک و نوێنەری وڵاتان به‌شدارییان له‌و كۆبوونه‌وه‌یه کردووە و له‌ناویاندا مه‌حموود عه‌باس سه‌رۆكی فه‌ڵه‌ستین، ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكی فەره‌نسا، شا عه‌بدوڵڵای دووه‌م شای ئوردن، هه‌روه‌ها ئه‌میری قه‌ته‌ر، ئه‌میری كوێت، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، سه‌رۆكی مۆریتانیا له‌و لووتكهکه ئاماده‌ن. چارڵ میچاڵ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی ئه‌وروپا، ئه‌ردۆغان سه‌رۆكی توركیا، له‌گه‌ڵ مه‌غریب، به‌حرێن، ئه‌ڵمانیا به نوێنه‌رایه‌تیی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه به‌شدارییان کرد، جیا له‌وه‌ی وڵاتانی ئه‌ندام له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی جیهانی له‌و لووتكه‌یه به‌شدارن.
ئه‌نتۆنیۆ گۆتێریس ئه‌مینداری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به‌شداری له‌و لووتكه‌یه کردووە، له‌گه‌ڵ ئاماده‌بوونی یۆنان، ئیمارات، سعوودیه، ئیتاڵیا و قوبرس.
به‌ڵام تائێستا باس له‌وه نەکراوە کە ئێران له‌و لووتكه‌یه ئامادە دەبێت یاخود نا؟.
له 7ی مانگی تشرینی یه‌كه‌مه‌وه به ده‌ستپێشخه‌ریی حه‌ماس جەنگی نێوان ئیسرائیل و حەماس ده‌ستیپێكرد، بەپێی ئامارەکان تائێستا زیاتر لە هه‌زار و 400 ئیسرائیلی كوژراون و ژمارەی بریندارانیش زیاتر لە سێ هەزار کەسە. بەگوێرەی ئاماری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی فه‌ڵه‌ستینیش به‌ر له‌وه‌ی كاره‌ساتی نه‌خۆشخانه‌كه روو بدات، ژماره‌ی كوژراوانی كه‌رتی غه‌ززه زیاتر لە چوار هەزار فەڵەستینی کوژراون،و زیاتر لە 13 هه‌زار كه‌سیش برینداربوونە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە