ئەم ڕێگا بازرگانییە بە بڕی ٨٨ میلیۆن دینار بڕیاری نۆژەنکردنەوی دەدرێت

ئەم ڕێگا بازرگانییە بە بڕی ٨٨ میلیۆن دینار بڕیاری نۆژەنکردنەوی دەدرێت

پەیامی کورد     ...   ئەم ڕێگا بازرگانییە بە بڕی ٨٨ میلیۆن دینار بڕیاری نۆژەنکردنەوی دەدرێت

بەڕێوبەری چاككردنەوەی رێگاوبانی دھۆك رایگەیاند : لەبەر ئەوەی رێگای دھۆك بۆ ھەولێر كە ھاتووچۆی بازرگانی پێدا دەكرێت، لە دوو شوێن تێكچووبوو، بە گوژمەی ١٨٥ملیۆن دینار نۆژەن دەكرێتەوە.

نەشوان یەحیا، بەڕێوبەری چاككردنەوەی رێگاوبانی دھۆك رایگەیاند : رێگای دھۆك بۆ ھەولێر، كە رێگایەكی بازرگانییە و ھاتووچۆی بازرگانی بەو رێگایەدا دەكرێت و بارھەڵگرەكان بەو رێگایەدا ھاتووچۆ دەكەن، دوو شوێنی تێكچوبوون، بۆیە بڕیار درا نۆژەن بكرێنەوە.

یەحیا ووتیشی، لە روڤیا تا دەگاتە كۆمەڵگای چرە، بە گوژمەی ٨٨ملیۆن دینار نۆژەن دەكرێتەوە و لە روڤیا تا دەگاتە بەردەڕەش و تا دەچێت بۆ كەلەك، ئەویش بە گوژمەی ٩٧ملیۆن دینار نۆژەن دەكرێتەوە، لەبەر ئەوەی ئەو دوو شوێنە تێكچوبوون و پێویستیان بە نۆژەنكردنەوە ھەبوو، بە تایبەت بۆ وەرزی زستان و ئێستاش كارەكان نزیكە تەواو بن لە نۆژەنكردنەوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە