ئامادەکارییەکانی پڕۆژەکەی ئەمریکا لە سەر دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕووی لە کۆتاییە

ئامادەکارییەکانی پڕۆژەکەی ئەمریکا لە سەر دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕووی لە کۆتاییە

پەیامی کورد  ...   کاری ئامادەکاری پڕۆژەی ئەمریکا بۆ چارەسەر و دۆزینەوەی ڕێگە چارەی دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕووی لە کۆتاییە و بەم زووانە ئەم پڕۆژەیە بۆ هەموو کۆمەڵگاکان دەخرێتە ڕوو .

بە پێی ڕاپۆرتێک لە بلۆمبێرگ ، ئەم بابەتە لە لایەن جۆن بۆڵتۆن ڕاوێژکاری ئەمنییەتی سەرۆککۆماری ئەمریکا ڕاگەیندراوە .

بۆڵتۆن پشکی گەورەی بێنیامین ناتانیاهوو ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیلی لە هێشتنەوەی ئێران لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست  خستە ڕوو و بەرەنگاربوونەوەی ئەو لە گەڵ چالاکییە تێرۆریستییەکان و مەترسییەکان بە هۆکاری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە جەخت لە سەر کردەوە .

ڕاوێژکاری ئەمنییەتی نەتەوەیی سەرۆککۆماری ئەمریکا هەروەها ڕایگەیاند : بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ هەوڵەکانی ئێران بۆ زەرە و زیان گەیاندن بە ئاشتی و ئەمنییەت لە ووڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەردەوامی هەیە و ناتانیاهوو و ترامپ ڕۆڵێکی گەورە لەم بەرەنگاربوونەوەیە دەبینن . "

پێشتر بۆڵتۆن ڕایگەیاندبوو دەوڵەتی ترامپ بنچینە بۆ تەشکیلی هاوپەیمانی ستراتیژیکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەناوبانگ بە ناتۆی عەرەبی بناغەی بۆ دادەنێت . ئەمریکا دەیەوێت بەحرەین ، قەتەر ، کوەیت ، ئیمارات ، عەمان و عەرەبستانی سەعوودی ، شەش ووڵاتی عەرەبی خەلیجی فارس و هەروەها میسڕ و ئۆردۆن بخاتە ناو ناتۆی عەرەبییەوە کە ئامانجی ئەو بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ هەڕەشەکان لە ناوچەکە و پەرەپێدانی هاوکاری ئابووری و ووەزبەخشین دەبێت .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە