مەجلیسی نوێنەرانی ئەمریکا قەدەغەی تاقیکردنەوەی ئەتۆمی یان پەسەند کرد

مەجلیسی نوێنەرانی ئەمریکا قەدەغەی تاقیکردنەوەی ئەتۆمی یان پەسەند کرد

پەیامی کورد     ...     مەجلیسی نوێنەرانی ئەمریکا قەدەغەی تاقیکردنەوەی ئەتۆمی یان پەسەند کرد .

یاسای پەسەند کراو لە مەجلیسی نوێنەرانی ئەمریکا دۆناڵد ترامپ ، سەرۆککۆماری ئەم ووڵاتەی لە ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی ئەتۆمی قەدەغە کرد .

بە پێی ڕاپۆرتێک ڕۆژی ٢١ی مانگی جووڵای مەجلیسی نوێنەرانی ئەمریکا قەدەغەی تاقیکردنەوەی ئەتۆمی پەسەند کرد .

ئەم یاسایە کە یەکێک لە " یاسای دەسەڵاتی بەرگری نەتەوەیی " یە بە ٢٢٧ دەنگی ئەرێ لە بەرامبەر ١٧٩ دەنگی دژبەر دا پەسەند کرا . 

ئەم یاسایە دەستەبەر کردنی بوودجە بۆ " ئەنجامدان یا ئامادە بوون بۆ هەرجۆرە تاقیکردنەوەیەکی ئەتۆمی قەدەغە دەکات . ئەم بڕگەیە بە لەگەڵ ئەم یاسایەی کە سێنا هەیەتی دژبەرایەتی یان هەیە و پێش ئەوەی کە یاسای دەسەڵاتی بەرگری نەتەوەیی بۆ کۆشکی سپی بنێردرێت ، دەبێ کیشەی سێنا و مەجلیسی نوێنەران لەمبارەوە چارەسەر بکرێت .

ئادام سمیت سەرۆکی کۆمیتەی هیزە چەکدارەکان لە مەجلیسی نوێنەرانی ئەمریکا ووتی : ئێمە پێویستیمان بە ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی ئەتۆمی نییە . نیگەرانی ئێمە ئەمەیە کە سێنا ١٠ میلیۆن دۆلار بۆ ئەنجامدانی ئەم کارە لە یاسای بەرگری خۆیدا جێ کردووەتەوە .

دەوڵەتی ترامپ بە دوای ڕێکەوتنێکی سێ لایەنەی ئەتۆمی لەگەڵ ڕووسیا و چین ە بەلام پێکەن لە یەک گرتن و ووتووێژ لەمبارەوە خۆی بە دوور دەگرێت .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە