پەیامی کورد ... سه‌رۆكی ره‌وتی سه‌در په‌یامێكی له‌باره‌ی دۆخی عێراق بڵاوكرده‌وه‌و داوایكرد، ئاماده‌كاری بۆ مانگرتنی فراوان له‌ناوچه‌ی سه‌وز بكرێت و راشیگه‌یاند، سیاسییه‌كان شكستیان هێنا له‌پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تدا.له‌په‌یامێكدا مۆقته‌دا سه‌در، سه‌رۆكی ره‌وتی سه‌در ئەمڕۆ هەینی رایگه‌یاند، له‌ئێستادا لە عێراق به‌خراپترین دۆخدا تێده‌په‌ڕێت، بۆیه پێویسته ئاماده‌كاری بكرێت بۆ مانگرتنی فراوان له‌ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدادو شۆڕشی چاكسازی و رزگاركردنی عێراق ده‌ستپێده‌كه‌ین.
ووتیشی:" سیاسییه‌كان شكستیان هێنا له‌پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ، بۆیه پێویسته خۆپیشاندانی به‌رفراوان له‌به‌غداد به‌ڕێوه‌بچێت، ئه‌وانه‌ی ئێستاش له‌گۆڕه‌پانه‌كانی خۆپیشاندانن برای ئێمه‌ن".
داواشیكرد، له‌ماوه‌ی چه‌ند مانگی داهاتوشدا هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت ئه‌نجامبدرێت و جه‌ختیكرده‌وه، پێویسته كۆمیسیۆنی داهاتووی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌كه‌سانی سه‌ربه‌خۆ پێكهبێندێت، سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیره‌كانی كابینه‌ی داهاتووش كه‌سانی سه‌ربه‌خۆ بن.
ئاشكرایكرد، "ئێمه‌ده‌مانه‌وێت عێراق رزگاربكه‌ین نه‌ك وێرانی بكه‌ین، بۆیه له‌داهاتوودا هه‌نگاوی گه‌وره‌تر ده‌نێین".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە