پەیامی کورد... مانگی ڕابردوودا ٣٩ بوومەلەرزە لە عێراق تۆمار کراوە
هۆبەی داتاکانی بەشی چاودێری بوومەلەرزە لە وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ڕایگەیاند، لە مانگی ڕابردوودا ٣٩ بوومەلەرزە تۆمارکراون.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٥ی ٦ی ٢٠٢٢، بەشی چاودێری بوومەلەرزە لە وەزارەتی گواستنەوەی عێراق، لە ڕاپۆرتی مانگانەی خۆیدا ڕایگەیاندووە، تەنیا لە مانگی ڕابردوودا ٣٩ بوومەلەرزە بە هێزی جیاواز، کە نزمترینی یەک پلە و بەرزترینی چوار پلەی ڕێختەر بوو، لە چەند ناوچەیەکی جیاوازی عێراق تۆمارکراوە.
ئاماژە بەوەش کراوە، سەرچاوەی ٢٥ بوومەلەرزە لەناو خاکی عێراق بوون، هەروەها هەشت بوومەلەرزەش سەرچاوەکەیان لە خاکی ئێرانەوە کاریگەری بۆ ناو عێراق هەبووە.
ئەوەشی خستووەتە ڕوو، لە سنووری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی گەرمیان لە هەرێمی کوردستان، لە عێراقیش پارێزگاکانی نەینەوا، میسان، بەسرە و زیقار زۆرترین بوومەلەرزەیان لێ تۆمارکراوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە