ئاڵمانیا ... داوا لە حکوومەتی تورکیا دەکات کۆتایی بە ڕێگرییەکانی بۆ سەر عەبدۆڵڵا ئۆجالان بهێنێت

ئاڵمانیا ... داوا لە حکوومەتی تورکیا دەکات کۆتایی بە ڕێگرییەکانی بۆ سەر عەبدۆڵڵا ئۆجالان بهێنێت

پەیامی کورد  ...  حکوومەتی فیدراڵی ئەڵمانیا ڕایدەگەینێت دەبێت تورکیا پابەند بێت بە پەیماننامەى مافەکانى مرۆڤ تایبەت بە زیندانیان، هەروەها داوا دەکات کۆتایی بهێنرێت بە ڕێگرییەکان لە سەر ئۆجالان بۆ بینینى پارێزەران و بنەماڵەکەى.

لە ووڵامى پارتى چەپى ئەڵمانیا لە پەرلەمانى ئەو ووڵاتە، کە تایبەت بوو گۆشەگیرکردنی عەبدوڵڵا ئۆجالان، میشێل ڕۆت، وەزیری دەوڵەت بۆ کاروباری ئەورووپا، لە ڕاگەێندراوێکدا کە لە پەرلەمانى ئەڵمانیا خوێندیەوە دەڵێت:"دەمەوێت بە ناوی حکوومەتی فیدراڵی ئەڵمانیاوە پەیامێک بدەمە تورکیا وەک ئەندامێکی کۆنسەی ئەورووپا، دەبێت تورکیا پابەند بێت بە پەیماننامەى مافەکانى مرۆڤ تایبەت بە زیندانیان. 

ووڵاتانی ئەورووپا لە کۆبوونەوەکانیان لەگەڵ نوێنەرانى حکوومەتى تورکیا پێیان ووتراوە کە دەبێت مافى زیندانیکراوان جێبەجێ بکەن، حکوومەتى فیدراڵى ئەڵمانیا دژى دادگاى تورکیایە لە پرسى دیموکراسى و دەبێت تورکیا دەستبەردارى دژایەتیکردنى دیموکراسى بێت.

میشێل ڕۆت ئاشکراشى کردوە کە بەردەوام دەبن لە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ هەدەپە لە پێناو بەدەستهێنانى زانیارى لەسەر دۆسیەکانى دادگاى تورکیا.

میشێل رۆت دەڵێت" حکوومەتى فیدراڵى ئەڵمانیا ئاگادارى تەندرووستى عەبدوڵا ئۆجەلان نییە، ئەوەى دەیزانین ئەوەیە کە لەمیدیاکانەوە بڵاوکراوەتەوە کە ڕۆژى ١٢ ى ئەم مانگە محەمەد ئۆجالان چاوى کەوتووە بە عەبدوڵڵا ئۆجالان و تەندروستى باشە.

ئاماژەى بەوەشکردوە کە پێویستە حکومەتى تورکیا هەموو بەربەرستەکانى بەردەم زیندانى ئیمرالى هەڵبگرێت و رێگە بدات عەبدۆڵڵا ئۆجالان پارێزەران و بنەماڵەکەى ببینێت.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە