پەیامی کورد ... ٥٠ کامیۆن هەڵگری کەل و پەلی ئەمریکی بۆ بە تاڵان بردنی نەوتی سووریا .
ئەمریکا کاروانێکی هەڵگری کەل و پەل و چەک و تەقەمەنی بە بێ ئیزنی دەوڵەتی سووریا ، لە ناو خاکی عێراقەوە هاوردەی ئەو ووڵاتە کرد .
بە پێی ڕاپۆرتێک ، سەرجاوەکانی سووریا لەوانەش ئاژانسی هەواڵی سانا ڕایگەیاند کە ڕۆژی یەکشەممە کاروانێک بریتی لە ئۆتۆمبێلگەلی سەربازی ئەمریکی لە خاکی عێراقەوە گەیشتووەتە ناو خاکی سووریا .
بە پشت بەستن بە سەرچاوەکان " هێزەکانی ئەمریکا لە ڕێگای دالاةێکی نایاسایی بە ناوی " الوەلید " ەوە لە پاریزگای حەسەکە ، چوونەتە ناو خاکی سووریاوە ." لەم کاروانە سەربازییەدا ٥٠ کامیۆن و ترەیلەری هەڵگری تانکەر و سووتەمەنی بە پاڵپشتی ئۆتۆمبێل گەلی زرێهی لە جۆری " هەمەر " بوونیان هەبووە .
ئەم هەوڵە جاریکی دیکە پێشێلکردنی یاسا نێوەدەوڵەتییەکان و حاکمییەتی نەتەوەیی سووریایە و هیزەکانی ئەمریکا لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا هەزاران کامیۆنی هەڵگری چەک و تەقەمەنی و کەل و پەلی سەربازی و لۆجێستیکی یان بۆ پارێزگای حەسەکە لە سووریا گواستووەتەوە
بە پێی ڕاپۆرتەکان دەوترێ ئەم هەوڵەی ئەمریکا بە ئامانجی دزین و بەتاڵان بردنی نەوتی سووریا و سەرچاوە سرووشتییەکانی ئەم ووڵاتە ئەنجام دەدرێت
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە