پەیامی کورد ... ئاڵمانیا لە سەر کەمکردنەوەی هێزەکانی لە عێراق ڕەزامەندی دەربڕی .
دەوڵەتی ئاڵمانیا هەژماری سەربازەکانی خۆی لە عێراق لانیکەم تا ٥٠٠ کەس کوم دەکاتەوە .
بە پێی ڕاپۆرتێک شەورای وەزیرانی ئاڵمانیا ئەمڕۆ لە بەرلین بە کەمکردنەوەی دووبارەی سەربازەکانی ئەم ووڵاتە لە عێراق ڕەزامەندی دەربڕی .
پێشتر هەژماری سەربازانی ئاڵمانی لە عێراق ٧٠٠ کەس بووە کە ئەم ژمارەیە بۆ ٥٠٠ کەس کەم دەکرێتەوە .
ئاڵمانیا دوای ئەوەی کە فڕۆکەکانی شناسایی " تۆندارۆ " ی لە عێراق دەرخست ئەم جارە بە دوای کەم کردنەوەی هێزەکانی خۆی لە ئەرکێکدایە کە لەگەڵ هیزەکانی هاوپەیمانی بۆ لەناوبردنی داعش لەوەدا بەشداری کرد .
ئانا گرێت کرامپ - کارێنبائیر وەزیری بەرگری ئاڵمانیا ووتی : " داعش تەنانەت لە دەورانی کۆرۆناش چالاکییە تێرۆریستی و خراپەکارانەکانی خۆی بەردەوامی پێدەدات و هەربەم بۆنەیەوە فشارە نیزامییەکانی خۆمان لەسەریان بەردەوامی پێدەدەین .
هەروه ها ووتی دەوڵەتی عێراق هێشتاش بەنیازە کە هێزە ئەمنییەتییەکانی ووڵاتەکەی لە لایەن هێزەکانی ناتۆوە ڕاهێنانیان پێ بکرێت و جەختی کردەوە کە ووڵاتەکەی بە جۆرەی کە پێویست و شایستە بێت لەم ئەرکەدا ڕۆڵی خۆی دەگێڕێت
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە