پەیامی کورد ... یەکەمین ژنی باڵیۆزی ئیسرائیلی لە میسڕ ، کارنامەی کارەکانی خۆی پێشکەشی سیسی کرد .
ژنێکی دیپلۆماتی ئیسرائیلی کارنامەی خۆی پێشکەسی سەرۆککۆماری میسڕ کرد تاکوو یەکەمین ژنی ئەم وولاتە لە قاهیرە ناوبانگ دەربکات و بناسرێت .
بە پێی ڕاپۆرتێک " ئەمیرە ئۆرۆن " باڵیۆزی نوێی ئیسرائیل لە قاهیرە ئەمڕۆ چوارشەممە کارنامەی خۆی پێشکەشی " عەبدۆلفەتاح سیسی " سەرۆککۆماری میسڕ کرد تاکوو ببێتە ١٤ یهەمین هەڵگری ئەم پۆستە و یەکەمین ژنی بەرپرسیار .
ئەمە لە حاڵێکدایە کە بە دوای ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییە دیپلۆماتییەکانی نێوان ئیسرائیل و میسڕ لە کۆتاییەکانی دەیەی هەفتای سەدەی ڕابردوو ، دیپلۆماتێکی پیاو لە ساڵی ١٩٨٠ وەکوو یەکەمین باڵیۆزی ئەم حکوومەتە لە قاهیرە دەستی بە کار کرد و لەو کاتەوە تاکوو ئێستاش ١٢ دیپۆلماتی پیاوی دیکە بەرپرسیاری ئەم پۆستە بوونە
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە