پەیامی کورد ... یەکەمین ووڵات پیرۆزبایی لە بایدن دەکات
یەکەمین ڕابەری ووڵاتێک کە پیرۆزبایی لە جۆبایدن بۆ گەیشتن بە پلەی سەرۆککۆماری ئەمریکا کرد ووڵاتی سلۆڤێنی بوو .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە دوای ئەوەی کە سەرۆکوەزیرانی دەستە ڕاستی سلۆڤێنی پێش دەرکەوتنی دەرئەنجامی تەواوی دەنگەکانی سەرۆککۆماری ئەمریکا بە ترامپ سەر ئەوەی لە کۆشکی سپی دەمێنێتەوە پیرۆزبایی کرد ، ئێستا سەرۆکوەزیرانی فیجی وەکوو ڕابەری یەکەمین ووڵات پیرۆزبایی لە جۆ بایدن دەکات بۆ گەیشتنی بە سەرۆککۆماری ئەمریکا .
ئەمە لە حاڵێکدایە کە هێشتا دەنگی خەڵک لە ٥ ئیالەتی ئەمریکا بە شێوەی تەواو هێشتا هەژمار نەکراوە و ڕوون نییە کە بایدن ببێتە سەرۆککۆماری ئەمریکا .
فرانک باینیماراما سەرۆکوەزیرانی فیجی لەم پەیامە دا بە بایدن لە سەر گەیشتنی بە پۆستی سەرۆککۆماری ئەمریکا پیرۆزبایی خۆی ڕاگەیاند و سوپاس و پێزانین خۆی سەبارەت بە بڕیاری گەڕانەوەی بۆ پەیمانی کەس و هەوای پاریس ڕاگەیاند
هەندێک لە سیاسەتمەدارانی دیکەش هەر لە ئێستاوە پیرۆزبایی خۆیان بۆ بایدن ڕاگەیاندووە ، سەرۆکی حێزبی سەوزی ئاڵمانیا و ئەندامی پەرلەمانی ئەورووپا لەم دەستە لە سیاسەتمەدارانی ئەورووپان .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە