پەیامی کورد.... کۆمپانیای سناپ چات لە ٢٠٪ی کارمەندەکانی دەردەکات
لە ئەمڕۆوە کۆمپانیای سناپ چات دەستی بە کەم کردنەوەی کارمەندەکانی کردووە و بڕیارە نزیکەی هەزار کارمەند لە کارەکانیان دەربکات.
بەپێی زانیارییە ڕۆژنامەوانییەکان، بڕیارە کۆمپانیای سناپ چات کارمەندەکانی کەم بکاتەوە. بەپێی ئەم بڕیارەشی نزیکەی هەزار کارمەند لە کارەکانیان دەردەکرێن، کە دەکاتە نزیکەی لە ٢٠٪ کۆی کارمەندەکانی. وا چاوەڕوان دەکرێت هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی هەزار کارمەند، کاریگەری لەسەر کارەکانی کۆمپانیاکە هەبێت، بەتایبەت بەشی ئامێرەکان و گەشەپێدەرانی پرۆگرام.
جێگای ئاماژەیە ئەم ساڵ، ساڵێکی سەختی دارایی بوو بۆ کۆمپانیای سناپ چات و قازانجی کۆمپانیاکە پاشەکشەی کردووە. هەر دوای ڕاگەیاندنی قازانجی سێ مانگی یەکەمی ئەم ساڵ، پشکەکانی کۆمپانیاکە لە ٢٥٪ کەمی کرد. یەکێک لە هۆکارەکانی ئەو پاشەکشەیەش لە داهاتی کۆمپانیاکەدا، دەگەڕێتەوە بۆ لاوازبوونی بازاڕی ڕێکلام لە ئینتەرنێتدا.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە