پەیامی کورد... ئەڵمانیا زیاتر لە ١٠٠ شوێنەوار دەبەخشێتەوە عێراق
بە وتەی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، ئەڵمانیا ١٢٥ پارچە شوێنەوار ڕادەستی عێراق دەکاتەوە.
ئەحمەد سەحاف، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، سوزان بولۆک لە پەیمانگای ڕۆژهەڵاتی نزیک لە زانکۆی ئازادی بەرلین ١٢٥ شوێنەواری بەخشیوەتە باڵیۆزخانەی عێراق لە بەرلین.
وتی ئەو شوێنەوارانەی سەردەمی ئۆرۆک کە لە ساڵانی نەوەدەکاندا بەدوای دا دەگەڕان بە مەبەستی لێکۆڵینەوە.
بولۆک ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەڵمانیا بەهایەکی زۆر بە شارستانیەتی دۆڵی ڕافیدەین دەدات.
شایەنی باسە لوقمان ڕەحیم فەیلی باڵیۆزی عێراق ستایشی هەوڵەکانی پەیمانگاکەی کرد لە دۆزینەوەی شوێنەوارەکان.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە