پەیامی کورد... یەکەم ویلایەتی ئەمریکا تیکتۆکی قەدەغە کرد
دەسەڵاتدارانی ویلایەتی مۆنتانای ئەمریکا بە یاسایەک ئەپڵیکەیشنی تیکتۆک-یان قەدەغە کرد و رایانگەیاند، لەمەودوا تیکتۆک لە ویلایەتەکەیان کار ناکات.
لەمبارەیەوە ئەمڕۆ پێنج شەممە گریگ جانفۆرتی، دادوەری ویلایەتی مۆنتانای ئەمریکا بە میدیا ناوخۆییەکانی ئەمریکای ڕاگەیاند: "یاسایەکمان بۆ قەدەغەکردنی تیکتۆک دەرکردووە و لەمەودوا ئەو ئەپڵیکەیشینە لە ویلایەتەکەمان کارناکات".
ویلایەتی مۆنتانا یەکەم ویلایەتی ئەمریکایە کە ئەپڵیکەیشینی تیکتۆک قەدەغە بکات و پێشتریش دەسەڵاتدارانی ئەمەریکا بەکارهێنانی تیکتۆک-یان لە فەرمانبەرانی حکومەت قەدەغە کردبوو.
جێی باسە بەشێك لە ئەمریکییەکان ترسیان هەیە لە ئەوەی چین لە رێگەی تیکتۆک-ەوە کاریگەرییەکانی لەسەر خەڵکی وڵاتەکەیان زیاتر بکات و بۆ کاری هەواڵگرییش بەکاری بهێنێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە